کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا ڕێژەی چینی وەرزێڕ و گوندنشین تا دێت کەمتر دەبێتەوە

12:07 - 18 پووشپەڕ 2722

بەپێی کۆتا ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیم ڕێژەی کەسانی خاوەنکار لە بەهاری ئەمساڵ ١٠٢ هەزار کەس لەچاو ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە.

بەپێی ئامارەکانی بەردەست لە ساڵی ٨٩ـی هەتاوییەوە ئەوە بۆ چوارەم جار دەچێت کە ڕێژەی کەسانی خاوەنکار لە "بەهار"دا کەم دەبێتەوە.

لە "بەهار"ی ساڵی ١٣٩٩دا ڕێژەی کەسانی خاوەنکار نزیک بە ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کەمی کردبوو.

لە ماوەی بەهاری ١٤٠٠ تا ١٤٠١، نزیک بە ٧٢٠ هەزار کەس بەو ڕێژەیە زیاد بووە کە توانایی کارکردنیان هەیە، بەڵام تەنیا یەک لەسەدی ئەوانە وەدووی دۆزینەوەی کار کەوتوون.

بەپێی ئامارەکانی خودی ڕێژیم لە ئێستادا نزیک بە ١٠٠هەزار کەس کارەکانیان لەدەست داوە بەڵام ڕێژیمی ئێران ئیدعا دەکا کە نرخی بێکاری تاک ڕەقەمییە و کەمتر لە ١٠ لەسەدە.

لە ئێستادا بە گشتی ٤٦٧ هەزار وەرزێڕ لە ئێراندا وازیان لە کارەکانی خۆیان هێناوە و ڕەوەندی کۆچکردن لە گوندەکان بەرەو شارەکان زیاتر بووەتەوە.

کەمیی بەشداریی ئابووریی خەڵک بە هۆی "بێ‌هیوایی لە دۆزینەوەی کار" و هەروەها "نەبوونی حەقدەستی پێویست" لە هۆکارەکانی سەرەکیی کەمیی نرخی فەرمی بێکاری بوونە.

لە بەهاری ئەمساڵدا نزیک بە ٩٨ هەزار و ٢٨٦ کەس وازیان لە کار هێناوە و ڕێژەی حەشیمەتی بێکار لە ئێراندا گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و ٣٩٩ هەزار و ٥٥٤ کەس کە ١٠٧ هەزار و ٩٥٠ کەس لەچاو ساڵی ١٤٠٠ زیاتر بووە.