کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "ئەلئەحواز" خۆپیشاندانەکان بەردەوامە

13:20 - 29 پووشپەڕ 2721

بۆ پێنجەمین ڕۆژە کە خۆپیشاندانەکانی "ئەلئەحواز" درێژەی هەیە و خەڵک لەسەر داواکارییەکانیان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە سوورن.

شەوی ڕابردوو لە چەندین شاری دیکەی "ئەلئەحواز"خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان کردووە.

بێ‌ئاوی لە پارێزگای "خوزستان" ماوەی زیاتر لە یەک دەیەیە کە بەرۆکی خەڵکی ئەو پارێزگایەی گرتووە.

لە دوای دروستکردنی بەنداوی "گۆتوەند" کێشەی بێ‌ئاوی زیاتر بەرۆکی خەڵکی ئەو پارێزگایەی گرتەوە.

ماوەی چەندین ساڵە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران تەنیا وادە دەدەن کە کێشەی بێ‌ئاوی لەو پارێزگایە چارەسەر دەکەن بەڵام بێ‌ئەنجام ماوەتە.

بەهۆی نەبوونی ئاو بەشێکی زۆر لە زەوی و زار و مەڕ و ماڵاتی خەڵکیش لەنێو چووە.

ئەو خۆپیشانداندانە لەلایەن نەتەوەکانی دیکەی ئێران وەک: "تورک، کورد، بەلووچ، تورکمەن و لوڕ" پشتیوانی لێ کراوە.