کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەمساڵدا نرخی ئاو و کارەبا گرانتر دەبێت

11:27 - 17 بانەمەڕ 2720

سەرەڕای گرانبوونی هەموو شتومەک و پێداویستیی ڕۆژانەی خەڵک لە ئێران، ئەمجارەیان ئاو و کارەبا گرانتر دەبێت.

''ڕەزا ئەردەکانیان''، وەزیری وزەی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە وەک ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش نرخی ئاو و کارەبا گرانتر دەبێت.

هەروەها ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ڕایگەیاندووە، لە ئەمساڵدا نرخی ئاو و کارەبا لە چاو ساڵی ڕابردوو، ٧ لەسەد گرانتر دەبێت.

پێشتر کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندبوو،  دەبێ خەڵک چاوەڕوانی شەپۆلێکی دیکەی گرانی بن.

لە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا کە بە بەشداریی کاربەدەستانی وەزارەتی بازرگانی، سەرۆکی یەکیەتییە پیشەییەکان و نوێنەری بازاڕییانی تاران لە هۆڵی ئەسنافی تاران بەڕێوە چووە، باس لە شەپۆلێکی دیکەی گرانی لە داهاتوودا کرابوو.