کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەنجامی بۆردومانی تورکیە بۆ سەر شوێنێکی گەشتیاری لە "زاخۆ" چەندین کەس کوژران و بریندار بوون

18:28 - 29 پووشپەڕ 2722

میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی تۆپبارانی "تورکیە" بۆ سەر گوندی "پەرەخ" لە "زاخۆ" چەندین کەس کوژران و بریندار بوونه.

"موشیر بەشیر" قائیم مقامی "زاخۆ" بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی تورکیە ٨ کەس کوژراون و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

"دڵشێر عەبدولستار" بەڕێوەبەری ناحیەی "دەرکار" وتوویەتی، هەشت کەس کوژراون و ١٩ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەروەها "چیا ئەمین" بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ وتوویەتی، بەهۆی ئەو تۆپبارانە ٢٣ کەس بریندار بوونه و ٨ کەسیش کوژراون.

هەتا ئێستا ئامارێکی ڕاست لە قوربانییانی ئەو تۆپبارانەی تورکیە بڵاو نەبووەتەوە.

زۆربەی ئەو کەسانەی لەو تۆپبارانەدا کوژراون و بریندار بوونە "عەرەبـ"ـن. ئەو کەسانە بۆ سەیران ڕۆیشتوونەتە ئەو ناوچەیە.

لەو پەیوەندییەدا "مستەفا کازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوای ئەو هێرشەی تورکیە ڕایگەیاندووە کە شاندێکی ئەمنییەتی بۆ ئەو شوێنە دەنێرێت.