کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران هاووڵاتییەكی كورد بوو بە قوربانی

19:45 - 28 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی كورد بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە خاڵی سنووریی شەهابەدین لە بانە بریندار بوو.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی هەینی رێكەوتی ٢٧ی رێبەندان هێزە نیزامییەكان تەقەیان لە شوانكارەیەكی كورد كرد و بە توندی بریندار بوو.
ئەو هێزانە سەرەڕای بریندار كردنی ئەو هاووڵاتییە دەستیان بەسەر مەڕ و ماڵاتەكەشدا گرتووە.
ئەو شوانكارەیە لە حاڵی حازردا لە ترسی ئەوەی دەسبەسەر نەكرێت، هانای بردووەتە بەر هەرێمی كوردستان و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی دایە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش هێزە نیزامییەكان لە قەزای چوارتا تەقەیان لە دوو شوانكارەی هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بە ناوی شەمیران جەلال و هەڵۆ یاسین كردبوو و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا شەمیران بریندار ببوو.