بەهۆی بۆردومانی هەوایی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیەوە، ٣ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست دا.
ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی بە ڕاگەیاندنەکانی عێراقی ڕاگەیاندووە کە لە هێرشی هەوایی تورکیە بۆ سەر ناوچەی "دیرەلۆک" لە پارێزگای دهۆک، ٣ کەس لە هاووڵاتییانی سڤیلی ئەو ناوچەیە کە هەنگدار بوون، گیانیان لەدەست داوە.
.میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە ئەو سێ هاووڵاتییە ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەشەڕەکانی تورکیە گیانیان لەدەست داوە
کوژراوەکانی خەڵکی گوندی "زیوە" لە "دیرەلۆک" بوونە و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز بنێژرێن.