کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە شەش میلیشای سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران

12:25 - 6 بەفرانبار 2720

بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕۆژی هەینی ٥ی بەفرانبار، لە ئەنجامی هێرشی هەوایی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای ''حما'' لە سووریە شەش میلیشای چەکداری سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژران.

لە ڕاگەیەندراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریەدا هاتووە، ئیسرائیل لە هێرشێکی هەوایی بۆ سەر بنکەی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، ناوندێکی لێکۆڵینەوەی لە ناوچەی ''مەسجەف'' کە مووشکی زەوی بە زەویی تێیدا دروست دەکرێت و ئەمبار دەکرێن، کردووەتە ئامانج.

ئەو ناوەندە لێکۆڵینەوەییە کە کراوەتە ئامانجی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل، کارناسانی ئێرانی تێیدا چالاکی دەکەن و لەو شوێنە گازی ''سارین'' بەرهەم دێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا و لە ئەنجامی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە، زیاتر لە ٤٠ میلیشیای سەر بە ڕێژیم کوژراون.