کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەنجامی کەوتنەوەخوارەوەی هێلیکۆپتێرێکی تورکیە ١١ نیزامی کوژران

11:06 - 15 رەشەمه 2720

وەزارەتی بەرگریی تورکیە بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتێرێکی تورکیە لە شاری "بن گول" لە کوردستانی باکوور، ١١ کەس کوژران و ٢ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

دەرەجەدارێکی تورکیەش لەو ڕووداوەدا کوژراوە.

ئەو هێلیکۆپتێرە کاتێک لە بەرزاییەکانی "بن گول" لە کاتی فڕیندا بووە لە ناوچەی "تاتوان" سەر بە پارێزگای "بەدلیس" کەوتووەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا ١١ کەس کوژران و ٢ کەسیش بریندار بوونە.

تورکیە هەتا ئێستا شوناسی ئەو نیزامییانەی خۆی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام  "دوڵەت باخچەلی" سەرۆکی حیزبی "مە.هە.پە" (MHP) بڵاوی کردووەتەوە، ژەنەڕاڵ "عوسمان ئەلباش" فەرماندەی لەشکری هەشتەمی ئەرتشی تورکیە یەکێک لە کوژراوەکانی ئەو ڕووداوەیە.

هەتا ئێستا تورکیە باسی لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتێرە نەکردووە.