ڕۆی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار، کاتژمێر ١١ی شەو، دوای ئەوەی کە لاوێکی عەرب لە ئەهواز لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران تەقەی لێکرا و بەتوندی بریندار بوو، لە بەرامبەردا خەڵکێکی زۆر لە خووزستان بەنیسبەت ئەو کردەوەیە هێرشیان کردە سەر یەکێک لە بنکەکانی سپای پاسداران.
بەپێی گەرتە ڤیدیۆیەک کە لە شەڕ و تێکهەڵچوونی خەڵک لەگەڵ سپای پاسداران بڵاو بووەتەوە، خەڵکێکی زۆر لە دەوری پایگای سپای پاسداران کۆبوونەتەوە و لە بەرامبەردا هێزەکانی سپا بەتوندی هێرش دەکەنە سەر خەڵکی ناڕازی و تەقەیان لێ دەکەن.
خەڵکی ئێران لەو ڕێژیمە سەرکوتکەرە وەزاڵە هاتوون و ڕۆژ نییە کە لە شوێنە جیاجیاکانی ئێران ناڕزایەتی، مانگرتن، تێکهەڵچوون دژی ڕێژیمی ئێران ڕوو نەدات.