کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەبارەی ئابووریی ئێران هیچ ئامارێک بڵاو ناکرێتەوە

11:33 - 19 رێبەندان 2719

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ ئامارێکی دەورەیی لەبارەی دۆخی ئابووریی ئێران بڵاو ناکرێتەوە و زانیاریی ئاماری بەگشتی ڕاگیراوە.

لە دوای هاتنەسەرکاری "ناسر هیمەتی" وەک سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، بەگشتی پێش بە بڵاوبوونەوەی ئاماری ئابووری گیراوە.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ ئامارێک لەم پێوەندییەدا بڵاو نەکراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، "هیمەتی"، سەرۆکی بانکی ناوەندی، داوای لە بازرگانان و چالاکانی بەشی ئابووری کردووە کە داراییەکانی خۆیان بکەن بە بەرگەی بەهاداری دەوڵەتی.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، لە ڕێگای کڕین و فرۆشتنی بەرگەی بەهاداری دەوڵەتی، بازاڕی دراو کۆنترۆڵ دەکەین.

شرۆڤەکارێکی ئابووری باسی لەوە کردووە، تایبەتمەندیی بەرچاوی "ڕووحانی"، خۆدەربازکردن لە بەرپرسیاریەتییە کە نموونەی هەرەبەرچاوی کاتێک بوو کە بێنزین گران بوو.

ئابووریناسێکی دیکە باسی لەوە کردووە، دەسەڵات هیچ هەوڵێکی بۆ تێچووەکان نەبووە و تەنیا لە بیری داهاتدان.

کاربەدەستانی ڕێژیم دەڵێن، بڵاوکردنەوەی ئاماری ئابووری هیچ دەردێک لە ئابووریی ئێمە دەرمان ناکات و تەنیا دژبەرانی ئێمەی پێ دڵخۆش دەبێت.

دۆخی ئابووریی ئێران لە ئاستێکدایە کە خودی ڕێژیم باس لە داڕمانی ئابووری دەکەن.