کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەبەشێك لە شارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات رێز لە رۆژی شەهیدانی كوردستان گیرا+ وێنە

17:56 - 11 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لە شار و ناوچەكانی دەشتەبێل و گەلی قاسملوو، مەریوان و بۆكان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بە بۆنەی رۆژی ١٠‌ی خاكەلێوە چالاكی تەبلیغیان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە ئاواییەكانی سیفی ژوورو و سیفی خواروی سەر بە ناوچەی خاومیراوای شاری مەریوان چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
لەو دوو ئاواییە تراكتی پێوەندیدار بەو بۆنەوە بڵاو كراوەتەوە و لە ئاوایی سیفی ژووروو ئاڵایەكی گەورەی كوردستان هەڵكرابوو.

بۆكان

لەشاری بۆكان ئەندامان و تێكۆشەرانی دێمۆكرات بە بڵاو كردنەوەی تراكت و نووسینی دروشم رێزیان لە رۆژی شەهیدانی كوردستان گرت.

ئەو چالاكیانە لە گەڕەكەكانی مزگەوتی محەممەدی، شەهرەكی تەوحید، هەمزاوا و گوڵشەن بەڕێوە چوو بوو و هەروەها ژمارەیەكیش فایلی دەنگی چل ساڵ خەبات لە پێناوی ئازادییدا لەو شوێنانە بڵاو كرابۆوە.
لە ئاواییەكانی قەرەگۆل، موشیراباد و برایماباد خەڵكی سەدرانی گۆرستانیان كردووە و هاوكاتیش لە ئاوایی قەرەگۆل چەپكە گوڵیان لەسەر مەزرای شەهیدان داناوە.
لەلایەكی دیكەوە لە ناوچەكانی دولی‌دەشتەبێل و گەلی قاسملوو و مەرگەوەڕ كاری تەبلیغی كراوە و هاوكاتیش دروشم نووسراوە و تراكتی رۆژی شەهیدانی كوردستان بڵاو كراوەتەوە.

ئەو شوێنانەی كاری تەبلیغی لێكراوە بریتین لە:

بەردە كەشك لە ناوچەی دوولێ‌ـ سیاوان لە ناوچەی دەشتە بێڵی كانی سپی ـ كوكێ‌و ئەینەرومێ‌سیلان ـ زیوە و گردەوان و رەزگەوێ‌راژان.