کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسویس کۆبوونەوەیەک بۆ یەکیەتیی لاوان و ژنان پێکهات

16:28 - 26 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: كۆبوونەوەیەكی سیاسی بۆ ئەندامەکانی یەکیەتی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساز کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەمە رێكەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤، ئەندامانی یەکیەتییەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەشاری بیل ی وڵاتی سویس بەشداریی کۆبوونەوەیەک بوون.

لەدەسپێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا بە مەبەستی رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدان خولەکێک بێدەنگی راگیراوە و کۆبوونەوەکە لەدوو بەش پێکهاتبوو.

لەبەشی یەکەمدا كامران رەسووڵی بەرپرسی كۆمیتەی گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەسویس باسێكی وردی لە سەر دۆخی ژنان و گیروگرفتەكانی بەردەم ئەو توێژە لە كۆمەڵگا، ھەروەھا ئەو گرفتانەی كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەرەوڕووی ژنانی كورد بووەتەوە خستووەتەڕوو.

بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکە كە تایبەت بە لاوان بوو، رامیار خادەمی نۆێنەری بەشدار لە كۆنگرەی ٨ی یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران باسی لە كۆنگرەی ٨ و ئەو ئاڵوگۆڕانەی كە لەكۆنگرەدا هاتبوونە پێش کردووە.

پاشان بەشدارانی كۆبوونەوەكە راوبۆچوونی خۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ دۆخی ژنان و رێکخراوی لاوان خستووەتە بەر باس.