کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٢ لەسەدی بەساڵاچووانی ئێرانی لە دەهەکە کەمداهاتەکانن

11:21 - 16 رەزبەر 2720

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران, نزیک بە ٥. ٦٢ لەسەدی بەساڵاچووان لە ئێران لەنێوان ٥ دەهەکی کەمداهاتی یەک هەتا پێنج دان.

بەپێی ئەو ئامارە، دەهەکی یەکەم بە زۆرترین ڕێژەی ٤. ١٦ لەسەد زۆرترین دەهەکەکانی بەساڵاچووانی کەمداهات پێک دێنێت و دەهەکەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم بە ڕێژەی ٥.٩ لەسەد خاوەن زیاترین ڕێژەی کەمداهاتن.

هەروەها بەنیسبەت ئەو بنەماڵانەی خاوەن کەسێکی بەساڵاچوون لە دەهەکی یەکەم ٣٧ لەسەد، لە دەهەکی دووەم هەتا چوارەم ٢١ لەسەد و پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەم بە نۆرە ١٨، ٢١، ١٩، ٢٢ و ٣٥ لەسەد کەمداهاتترن بەنیسبەت ئەو بنەماڵانەی کە کەسی بەساڵچوویان نییە.

دۆخی خراپی ئابووریی ئێران لە ئاستێکدایە کە هەموو چین و تویژێکی کۆمەڵگای گرتووەتەوە نەک هەر بەساڵاچووان بەڵکوو ئەو بنەماڵانەش کە چەندین کەسیان کار دەکەن و داهاتیان هەیە توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان نییە و ئەو بەساڵاچووانەش لەلایەن هیچ ئیدارە و ناوەندێکی ڕێژیمەوە پاڵپشتی و پشتگیرییەکیان لێوە ناکرێت.