کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٠ لەسەدی بەفراوەکانی پارێزگای ورمێ بەنیسبەت ساڵی ٩٩ کەمیان کردووە

12:11 - 12 جۆزەردان 2721

"مەسعوود تالبییان" سەرپەرستی شیرکەتی ئاوی پارێزگای ورمێ وتویەتی: بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ڕێژەی بەفراوەکان لە پارێزگای ورمێ بەپێی ساڵی ڕابردوو ٦٠ لەسەد داکشانی بە خۆیەوە بینیوە.

ناوبراو زیادی کردووە: بارینی بەفر یەکێک لە گرینگترین خاڵە بەهێزەکانی پارێزگای ورمێ لە پەیوەندی لەگەڵ پاشەکەوتکردنی ئاودا بووە کە بەشێک لە تێچووی ئاوی لە وەرزی گەرمادا دابین دەکرد.

هەروەها ئاوی بەنداوەکانیش بەنیسبەت ساڵی ٩٩ی هەتاوییەوە ١٣ لەسەد و ئاوی ڕووبارەکان ٣٢ لەسەد دابەزیوە.

نەبوونی بەڕێوبەریی ناپێوەرمەندی ڕێژیمی ئێران، لە پەیوەندی لەگەڵ سەرچاوە ئاوییەکان قەیرانی وشکەساڵیی خولقاندووە و خەڵکی گوندەکان بەو هۆیەوە کۆچ دەکەن.