کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٠ لەسەدی تۆڕی گەشتیاریی دەرەوەی ئێران بۆ نێوخۆی ئەم وڵاتە هەڵوەشایەوە

17:44 - 21 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: پاش ئەم ڕووداوە دواییانەی ئێران و خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لە نزیکیی تاران لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، زۆرێک لە تۆڕە گەشتیارییەکانی ئێران هەڵوەشایەوە.

دوا بە دوای هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئامریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی موسافربەریی ئۆکراینی لە نزیکیی تاران لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، ٧٠ لەسەدی تۆڕی گەشتیاری بۆ نێو ئێران هەڵوەشایەوە.

تۆڕە گەشتیارییەکانی ئامریکا و کانادا ١٠٠ لەسەد، ئوسترالیا ٨٠ لەسەد و هەروەها ئورووپا و ئاسیا ٦٠ لەسەدی سەفەرەکانی خۆیان بۆ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

لە ڕووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی موسافیربەریی ئۆکراینی لە نزیکیی تاران، زیاتر لە ١٧٠ کەس گیانیان لەدەست دا.

دوای گوشاری نێونەتەوەیی و پاش چەند ڕۆژ چەواشەکاریی ڕێژیمی ئێران، لە کۆتاییدا سپای تێرۆریستی پاسداران دانی بەوەدا نا کە ئەم فڕۆکەیە لەلایەن خۆیانەوە کراوەتە ئامانجی مووشەکیی زەوی بە هەوا.