"سەعید حەبیبا" بەرپرسێکی ڕێژیم لە زانکۆی تاران وتوویەتی:"٢٠ لەسەدی خوێندکارانی زانکۆی تاران تووشی کۆرۆنا بوونە و ٥ کەسیش گیانیان لەدەست داوە".
"سەعید حەبیبا" هەروەها وتوویەتی؛ بەپێی لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆخی خوێندکارانی زانکۆی تاران دەرکەوتووە کە ٢٠ لەسەدی خوێندکاران و ٥٦ لەسەد لە بنەماڵەی خوێندکاران تووشی کۆرۆنا بوونە.
ئەو کاربە دەستەی ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کرد کە ٨ لەسەدی خوێندکارانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانە لە ژێرچاوەدێریدان و ٨٧ لەسەدیش تەندروستیان بەدەست هێناوەتەوە.
هەروەها بنەماڵەی خوێندکارانی تووشبوو بە کۆرۆنا ١٧ لەسەدیان لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چاوەدێریدان و ٨٣ لەسەدیش دەورەی دەرمانیی خۆیان لە ماڵی خۆیاندا تێپەڕاندووە.