کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧.٥ لەسەدی خەڵکی ئیلام تووشی نەخۆشیی "دیابەت" بوون

10:29 - 23 خەزەڵوەر 2721

"جەمیل سادقی" جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی "ئیلام" وتوویەتی: "٧.٥ لەسەدی حەشیمەتی سەرووی ٢٥ ساڵی پارێزگای ئیلام تووشی نەخۆشیی دیابەت بوون کە لە هەموو کوردستان و ئێران ڕێژەی ئەو نەخۆشییە ١١ لەسەدە".

"سادقی" باسی لەوە کردووە کە ٢٥ لەسەدی نەخۆشەکان ئاگاداری ئەوە نین کە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون هەروەها لە گشت کوردستان و ئێران پتر لە ٥.٥ لەسەدی خەڵکی سەرووی تەمەن ٢٥ ساڵ تووشی دیابەت بوون.

نەبوونی دەروونێکی ئارام و کوالێتیی خواری خۆراک وای کردووە کە خەڵکی کوردستان و ئێران بەتایبەت پارێزگای "ئیلام" تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بەتایبەت دیابەت ببن.

پارێزگای "ئیلام" سەرەڕای دەوڵەمەندبوون لە بواری سەرچاوە سروشتییەکانی وەکوو نەوت و گاز یەکێک لەو پارێزگایانەی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێرانە کە لە بواری هەژارییەوە لە پلەکانی یەکەمدایە.