کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨٠ لەسەدی دارستانەکانی کوردستان تووشی مێمڵی بوون

13:12 - 14 رێبەندان 2719

 گۆڕانی کەش‌‌وهەوا، وشەکەساڵی و ناپاراستنی دارستانەکانی کوردستان بووەتە هۆی ئەوەیکە دارستانەکانی زاگرۆس تووشی مێمڵی بن.

لە سەرەتای دەیەی هەشتای هەتاویدا دارستانەکانی کوردستان تووشی مێمڵی بوون، بە جۆرێک کە ئەو مێمڵییە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

لە هەمان کاتدا لەناوبردنی دارستانەکان درێژەی هەیە و خەریکە هەناسەی دارستاکانی کوردستان ببڕێت.

لەناوچوونی دارستانەکان بۆ نەبوونی چاودێریی لەلایەن بنکە و ئیدارەکانی پێوەندیدار بە پاراستنی دارستانەکان دەگەڕێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە کەسانی هەلپەرەست کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیان لێوە دەکرێت دارستانەکان بۆ مەبەستی دیکە تێک دەدەن.

هاوکات ڕێکخراوی جەنگەڵبانیی ڕێژیمی ئێران بۆ پاراستنی دارستانەکان ئیقدام ناکات.

ئیدارەکانی سەر بەو ڕێکخراوەیە بۆ سەمپاشیی دارستانەکانی زاگرۆس بە تایبەتی دار بەڕووەکان، کەڵک لە کەلوپەلی ناستاندارد وەردەگرن.

لە ئێستادا تێکڕای دارستانەکانی زاگرۆس لە پارێزگای کرماشان و بەتایبەت داربەڕووەکان، مەترسیی وشکبوونیان لەسەرە.