کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٩٠ لەسەدی داهاتی کرماشان لە ماڵییات دابین دەبێت

13:02 - 21 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەر، "عەزیزوڵڵا عەباسپوور" بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ماڵییاتی ڕێژیم لە کرماشان وتی: "دەبێ بۆ پێشگرتن لە نەدانی ماڵییات، ماڵپەڕ و سند‌ووقی مکانیزەکراو لە کۆگاکان و یەکە ئابوورییەکان دابنێرێت".

سەرەڕای ئەوەیکە ٩٠ لەسەدی داهاتی کرماشان لە ڕێگای ماڵییاتەوە دابین دەکرێت، بەڵام شیرکەتەکانی نەوت، گاز و زەمزەم کە لە پارێگای کرماشانن، ماڵییاتەکانیان بۆ شارەکانی تاران و ئیلام تێ دەکەن.

ڕێژیم لە کرماشان ڕاشکاوانە داهاتی خەڵک بە تاڵان دەبات و بووەتە هۆی ئەوەیکە پارێزگای کرماشان سەرەڕای هەبوونی دەفرایەتییەکی باش لە بوارە جیاجیاکانی داهات، خەڵک لە هەژاریدا ژیان بکەن.