کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٧ لەسەدی سەرمایەدانەرانی بورس لە دوو ساڵی ڕابردوودا داهاتی خۆیان دۆڕاندووە

11:35 - 29 پووشپەڕ 2721

بەپێی نوێترین ڕاپرسییەکان، زیاتر لە ٧٧ لەسەدی ئێرانییەکان کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە بورسدا سەرمایەیان داناوە، تووشی زیان بوونە.

لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە، زیاتر لە ٢٠ لەسەدی خەڵکی ئێران لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە بورسدا سەرمایەیان داناوە، بەڵام تەنیا ٨ لەسەدیان وتوویانە کە سوودیان کردووە، نزیکەی ١٥ لەسەدیش ڕایانگەیاندووە کە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نە سوودیان هەبووە نە زیان.

کۆمەڵگای ئاماریی ئەو ڕاپرسییە کە لەلایەن دامەزراوەیەکی فەرمیی نێوخۆیی ئێرانەوە لەماوەی ڕۆژەکانی ١٦ تا ٢٠ی پووشپەڕ ئەنجام دراوە، ١ هەزار و ٥٨٥ کەس لە کەسانی سەرووی ١٨ ساڵی سەرجەم ئێران بوونە.

بورسی ئێران لە سەرەتاکانی ساڵی ٩٧دا ژێر ١٠٠ هەزار یەکە بووە، بەڵام سەرەڕای گەمارۆکان و گەشەی نەرێنیی ئابووری، لە کۆتایی ساڵی ٩٧دا نزیکەی ٥٠٠ هەزار یەکە چووەتە سەرەوە و نیوەی ساڵی ڕابردوو لە دوو ملیۆن یەکەش تێپەڕیوە.

لەنیوەی ساڵی ڕابردووەوە پێوەری بو

رس بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و زۆرینەی ئەو خەڵکەی کە لەو بازاڕەدا سەرمایەیان داناوە، داراییەکانی خۆیانیان لەدەست داوە.