کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٠ لەسەدی قوتابییان لە کوردستان و ئێراندا لانیکەمی سەواد فێر نابن

11:34 - 22 رەشەمه 2720

ئاکامی تاقیکارییەکانی کە قوتابییانی ئێران و کوردستان لە تاقیکاریی  "تیمز"دا بەدەستیان هێناوە دەریخستووە کە سیستمی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران ناکارامەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ڕۆڵی مامۆستایانی قوتابخانە لە پەروەدە و بارهێناندا زۆر باش نییە.

پێوەری ئابووری و کۆمەڵایەتیی بنەماڵەکانیش کاریگەریی لەسەر توانایی فێربوونی منداڵاندا داناوە.

هاوکات لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن تەنانەت هەندێک لە قوتابخانەکان لە کوردستان و ئێراندا هیچ شتێک فێری قوتابی ناکەن.

قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان لە دۆخێکی زۆر نالەباردان، بەشێکی زۆری قوتابییەکان لە خوێندن بێبەشن و لە لایەکی دیکەوە کەمیی مامۆستای قوتابخانە لە ئێراندا هەیە کە لە ماوەی ٥ ساڵی داهاتوودا ئەگەر چارەسەر نەکرێت، هەڕەشەیەکە بۆ سەر سیستمی پەروەردەی ئێران.

لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی پەروەردەی ڕێژیم، توانای پێدانی مووچەی مامۆستاکانی نییە و به مامۆستاکان قەرزدارە و لە کاتی خۆیدا ناتوانێت مووچەیان پێ بدات.