کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠ لەسەدی کێڵگەکانی پەلەوەر لە ئێران داخراون

12:33 - 26 رەزبەر 2721

بەشێک لە خاوەن سەرمایەکان کێڵگەکانی پەلەوەریی خۆیان داخستووە یا ئەوەیکە بە گشتی دەستیان لەو پیشەیە کێشاوەتەوە.

بە وتەی بەرهەمهێنەران "سەرەڕای ئەوەیکە بەهۆی گرانیی گۆشتی سوور داواکاریی خەڵک بۆ کڕینی مریشک زیاد بووە بەڵام بەشێک لە ئێمە ناچارین کێڵگەکانمان دابخەین".

"ڕەزا موبسێری" سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی مریشک وتوویەتی، "بەرهەمهێنەران بەهۆی نەگەیشتنی بە وەختی خۆراک بە دەستی بەرهەمهێنەران، تێچووی زۆری ڕاگواستن، بەرزی و نەزمیی نرخەکان و نرخی دەوڵەتی بۆ مریشک" ناچار بوونە کێڵگەکانیان داخەن.

لە ئێستادا لە ڕێژەی ٢٢ هەزار و ٥٠٠ کێڵگە تەنیا ١٨هەزار یەکە کار دەکەن.