کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٠ لەسەدی گرانییەکان لە ئێراندا بۆ هۆکارە نێو خۆییەکان دەگەڕێنەوە

12:20 - 2 رەشەمه 2720

"غوڵامحوسێن شافعی" سەرۆکی ژووری بازرگانیی ڕێژیم وتوویەتی؛ لە ساڵەکانی ٩٦ هەتا ٩٨ نرخی کاڵاکان ١٠ بەرابەر زیادی کردووە لە حاڵێکدا نرخی دۆلار لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا تەنیا سێ بەرابەر زیاد بووە.

ناوبراو وتوویەتی، بۆ نموونە کارخانەکانی سیمان لە ئێراندا بەهۆی نەبوونی بەرق و گاز یا داخراون یا بە دەفرایەتییەکی زۆر کەم خەریکن کار دەکەن؛ هەر ئەوەش بووەتە هۆکارێک کە نرخی یەک کیسە سیمان لە ئێراندا لە ١٧ هەزار تمەن بگات بە٥٠ هەزار تمەن.

بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوسان بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر نرخی شتومەک و کەلوپەلەکانی ژیان و خزمەتگوزارییەکان دادەنێت.

هاوکات هەڵاوسان دەبێتە هۆی داخرانی یەکە و کارخانە پیشەسازییەکان و پەرەسەندنی بێکاریی زیاتر.

بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران، پاش گەمارۆوەکانی ئامریکا و هاتنەدەرەوەی لە بەرجام چەند بەرابەر بووەتەوە و ئەمەش تەنیا بەرهەمی سیاسەتە ناوچەیی و جیهانییەکانی ڕێژیم و گوێنەدان بە ویست و دۆخی ژیانی خەڵکی ئێرانە.