کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەر لووتکەی شاخی "میرقاز" ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو

11:10 - 13 سەرماوەز 2721

ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە شاخەوانان و وەرزشوانانی شارەکانی "بۆکان و مەهاباد" و کوردانی نیشتەجێی "تاران"، لە ڕێوڕەسمێکدا تابلۆیان لەسەر لووتکەی "شاخی میرقاز" وەک شوێنێکی مێژوویی داکوتا.

ئەو چالاکانە بە دانانی جامانە لەسەر تابلۆکە و هەروەها بە خوێندنەوەی سروودی "خوایە وەتەن ئاواکەی" ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاندەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە زیاتر لە ٥ کاتژمیری خایاند و زۆربەی کوڕ و کچان بە جامانە و بە وتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی ڕێزیان لە پارێزەرانی ژینگەی کوردستان گرت.

پاشان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەران و ئارمی حیزبی دێموکرات پێشوازییان لە میوانەکان کرد.

هەروەها پووستەری تایبەت بە ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکرات، لەو شوێنەدا بڵاو کرایەوە.

بەشێکی زۆر لە خەڵکی گوندەکانی ناوچەی "میرقاز" بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمەدا کرد.