کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر چیای سەربەرزی ئاویەر ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە، بەمەبەستی دووپاتکردنەوەی پەیمانی وەفاداری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبازی شەهیدان لەسەر شاخی ئاویەر ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
لە ڕۆژانی ڕابردووشدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بە ئەنجامدانی کار و چالاکی، بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێر و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وەفاداری خۆیان بۆ ڕێبازی حیزبی دێموکرات دەربڕی و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی پڕ سەروەری شەهیدان نوێ کردەوە.