![](/content/upload/1/news/50264_w920.jpg)
ڕێژیمی ئێران جه‌ژنی منداڵانی ته‌مه‌ن شه‌ش بو حه‌وت ساڵ له باخچه‌ی ساوایان یان له قوتابخانه‌ی خستووەتە ڕۆژێک له ڕۆژەکانی "دیفاعی موقه‌ده‌س".
له‌و ڕۆژه‌دا که‌سێکی جانباز یان جاش ده‌به‌ن بۆ قوتابخانەکان تاکوو بۆ منداڵانێک که فیکر و ڕایه‌کی پوختیان بو وانەکان نییە، له شه‌ڕه‌کانی خۆیان کە زۆربەیان ڕاست نین قسه بو منداڵان بکه‌ن.
ئەو کارەی ڕێژیم شه‌ڕێکی نه‌رمە بۆ شۆردنه‌وه‌ی بیر و بڕوای ئازاد له مێشکی منداڵاندا.
ڕێژیمی ئێران له‌بارەی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" قسه بو منداڵان دەکات و پەرە بە ئیدئۆلۆژیی مەزهەبی دەدات.