کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لە سنە "ماریجوانا" دەچێنرێت

12:58 - 19 خەرمانان 2720

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران، "ماریجوانا"ی لەنێو جاش و بەکرێگیراونی خۆیدا بڵاو کردووەتەوە کە لە باخ و زەوییەکانی خۆیاندا بیچێنن.

لە ئێستادا ژمارەیەک لە جاشەکانی گوندی "هەشەمێز" لە سنە بە هاوکاریی سپا "ماریجوانا" کە جۆرێک لە ماددە هۆشبەرەکانە، دەچێنن.

خەڵک چەندین جار سکاڵایان لە ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیم کردووە، بەڵام وڵامیان پێ نەدراوەتەوە.

شوناسی ئەو جاشانەی کە دەستیان لە چاندنی ماریجوانا لە گوندەدا هەیە و ناویان بە دەستی ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە بەم چەشنەیە: "ن.ی؛ ب.ی؛ ش.ی؛ ت.ی؛ هـ.ل؛ ن.م، ک.ت و م.ن".

لە ئەگەری دەست نەکێشانەوەیان لەو کارە، شوناسیان بە تەکمیلی لەلایەن کوردستان میدیاوە بڵاو دەکرێتەوە.