کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیمەوە خیزی ڕووباری"جەغەتوو" لە "بۆکان" بە تاڵان دەبردرێ

10:19 - 9 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە لە گوندی "قانزالی" سەر بە "بۆکان"لە ڕووباری "جەغەتوو" کەسانی سەر بە ڕێژیم بە پشتیوانی سپا دەستیان داوەتە بڕینی "دار و مێشە" بۆ ئەوەی خیزی ئەو ڕووبارە   بەتاڵان بەرن.

بەپیی ئەو هەواڵە ئەو کەسانەی سەر بە ڕێژیم زۆری لە خەڵک دەکەن و وتوویانە نابێ کێشەمان بۆ دروست بکەن.

خەڵکی ئەو ناوچەیە وتوویانە چەند جار لەگەڵیان تووشی دەمەقاڵێ بووینه و هۆشداریمان پێداون کە دەست لە تێکدانی سروشت و بەتاڵانبردنی ئەو خیزە و ڕاگواستنی بۆ شارەکانی دیکە هەڵگرن بەڵام لەسەر ئەو کارە تێکدەرانەیان بەردەوامن.

هەروەها خەڵک وتوویانە لە ئەگەری گوێنەدانیان ناچارین ڕێگای دیکە بگرینە بەر و پێش لەو کارە بگرین.