کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەلایەن "یونسکۆ"وە نازناوی شاری "داهێنەری خۆراک"بە کرماشان بەخشرا

10:53 - 18 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، کرماشان لەلایەن "یونسکۆ"وە وەک ٣٧ـەمین شاری "داهێنەری خۆراک" لە جیهان و ١٢هەمین شار لە ئاسیادا ناسێندرا.

کرماشان بەهۆی هەبوونی پێشینە و ژێرخانی گونجاو لە بواری خۆراکەوە، لەلایەن "یونسکۆ"وە ئەو نازناوەی پێ بەخشرا.

ناساندنی کرماشان وەک شاری "داهێنەری خۆراک" دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەشەی گەشتیاریی کرماشان هەبێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ماوەیەک لەمەوپێش "هەورامان" لە پێڕستی میراتی جیهانیی "یونسکۆ"دا ناوی تۆمار کرا.