کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەنێو بەرپرسانی ڕێژیمدا لەسەر ڕێککەوتنی چین و ئێران پێکناکۆکی هەیە

13:11 - 15 خاکەلێوه 2721

بەپێی هەندێک زانیاری دەرکەوتووە کە لەنێوان بەرپرسانی ڕێژیمدا لەسەر ڕێککەوتنی ئێران و چین پێکناکۆکی هەیە، بەڵام دژەکان توانای بەرنگارییان نییە.

کەسێک کە لە نوێنەرایەتیی ڕێبەریی ڕێژیمدا کار دەکات، هەندێک زانیاریی درکاندووە کە لەنێو بەرپرسانی ڕێژیمدا لەسەر ڕێککەوتنی چین و ئێران پێکناکۆکی هەیە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە سەرکۆماری ڕێژیم و ئاخوندەکانی قوم دژایەتیی ئەو ڕێککەوتنەیان کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە "عەلی خامنەیی" فەرمانی داوە کە هیچکەس نابێ دژایەتی بکات و دژبوونی خۆی ئاشکرا بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئاخوندەکانی قوم لەبەر ئەو فەرمانەی خامنەیی ناوێرن کە دژایەتیی خۆیان بەنیسبەت ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرا بکەن.

ئەمە دەریدەخات کە ئەو ڕێککەوتنە تەنیا بەدەستی ڕێبەری ئەو ڕێژیمە دەکرێت و بڕیارێکی تاکڕۆیانەیە و تەنانەت ڕێز بۆ بیر و ڕای مۆرە سوێندخواردووەکانی خۆی دانانێت و ئاخوندێک بە تەنیا بڕیار لەسەر خاک و ئاوی چەندین نەتەوە کە داگیریان کردووە دەدات.