کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەنێو پارێزگاکانی ئێران، "سیستان و بەلووچستان" خاوەن قووڵترین کەلێنی چینایەتییە

13:51 - 8 پووشپەڕ 2720

بەپێی سەرچاوەکانی خودی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" خاوەن قووڵترین کەلێنی چینایەتییە لەنێو پارێزگاکانی ئێراندا.

پێوەری کەلێنی چینایەتی، پلەی نابەرابەرییەکانی نێو کۆمەڵگا، تاکەکانی شار، وڵات یان ناوچەیەک پێناسە دەکات و لەو پێوەرەدا ڕەقەمەکان لە نێوان "سیفر" کە ئاماژە بە بەرابەریی تەواوی داهاتەکان دەکات و "یەک" کە ئاماژە بە نابەرابەریی تەواو لە دابەشکردنی داهات و خەرجی تاکەکانی نێو ئەو کۆمەڵگایە دەکات.

لەو ڕاپۆرتەی ڕێژیمی ئێران، پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" لە زەریب جینیدا، ڕەقەمی ٤٦٥/.ی هەیە و بەرزترین ڕەقەمی زەریب جینییە لە ئێراندا.

ئەمەش دەرخەری پەراوێزخستنی ئەو پارێزگایەیە وەک نەتەوەیەکی بندەست و دەرخەری شێوەی بەڕێوەبەریی نادروست و نابەرابەریی ئابوورییە لە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران باس لەو دەکەن کە لە داهاتوودا نیوەی حەشیمەتی ئێران دەڕۆنه ژێر هێڵی هەژارییەوە. هەروەها ئامارە فەرمییەکان سەرەڕای هەموو سانسۆرەکانی ڕێژیم، باس لەوە دەکەن کە هەژاری لە ئێران لەوپەڕی خۆیدایە.