کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەنێو پیشە نەوتییەکانی ئێراندا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و مانگرتن دەستی پێکردووە

17:23 - 30 رەزبەر 2720

لە ڕەوتی ناڕەزایەتیی گشتیی کرێکارانی پیشەی نەوت لە ئێران، شەپۆلێکی دیکەی ناڕەزایەتی و مانگرتن لە ناوەندە نەوتییەکاندا دەستی پێکردووە و چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان تێپەڕاندووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، کرێکارانی پاڵاوگەی "پارسیان" پێیان ناوەتە چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی گشتیی خۆیانەوە و نیگەرانی و بێزاریی خۆیان لە دۆخی خراپی ئابووریی ژیانیان دەربڕیوە.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە گرووپێک لە کرێکارانی وەزارەتی نەوت بە نوێنەرایەتیی ٣٤ هەزار کرێکاری ئەو وەزارەتە، لەبەردەم مەجلیسی ڕێژیمدا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

هەرلەو پەیوەندییەدا دوو هەزار کرێکاری "پەیمانی عەسەلوویە" بە بڵاوکردنەوەی دوو نامەی سەرئاوەڵا هۆشدارییان داوە، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوە بە خواستەکانیان مان دەگرن و چیتر ناچنەوە سەر کارەکانیان.

هاوکات کرێکارانی پێترۆشیمیی "ڕازی"، وزەخانەی "سیکلـ"ـی ئابادان، کریکارانی ڕێستورانی شیرکەت نەوتی "فەلات قارە خارک" و کرێکارانی تەنگ بیجاڕ و نەوت شار، لەهەمبەر نەدانی مووچە و ڕەچاونەکردنی پرۆتۆکۆلی تەندروستی لەسەر کاردا، مانیان گرتووە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.