کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەو ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی "بروجێرد- ئەراک"، ٥٧ کەس بریندار و ٢ کەسیش گیانیان لەدەست دا

12:21 - 14 پووشپەڕ 2722

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی ئوتوبوسێک لە جادەی بروجێرد- ئەراک ٥٧ کەس بریندار بوون و ٢ کەسیش گیانیان لەدەست دا.

ئەو ئوتوبوسە کە بە ٥٩ موسافیرەوە لە شاری ''کوهدەشت'' سەر بە پارێزگای لوڕستان بەرەو مەشهەد دەچوو، لە ڕێگای بروجێرد بۆ ئەراک تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان هیچ گرینگییەک بە بواری خزمەتگوزاری و ڕێگاوبان نادات و ڕۆژانە بەو هۆیەوە خەڵکێکی زۆر لە پارێزگاکانی کوردستان و ئێران گیانیان لەدست دەدەن.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان و ئێران لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا نزیک بە ٥٠٠ هەزار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.