کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەپاییزی ٩٩دا زیاتر لە ٧ هەزار و ٣٠٠ کچی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە

12:21 - 1 گەلاوێژ 2721

بەپێی نوێترین ئاماری بڵاوکراوەی ڕێژیمی ئێران، ٧ هەزار و ٣٠٠ کچی تەمەن ١٠ هەتا ١٤ ساڵە لە پاییزی ١٣٩٩دا هاوسەرگیرییان کردووە کە هەر لەو ڕێژە تەمەنییە و کاتەدا ١٩٢ تەڵاق تۆمار کراوە.

هاوشێوەی ئەو ڕاپۆرتە دەریخستووە، لە پاییزی ٩٩دا، ئاماری هاوسەرگیریی کچانی ژێر ١٠ ساڵ ڕێژەی سفر بوو، هەروەها لەو کاتەدا ٣٦ هەزار و ٩٥٢ کچی ١٥ هەتا ١٩ ساڵە و ٥ هەزار و ١٣٩ کوڕی ١٥ هەتا ١٩ ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە.

ئەو ئامارانە لە کاتێکدان کە ٣٦٤ کۆرپە لە پاییزی ٩٩دا لەدایک بوونه، کە دایکی ئەو کۆرپانە تەمەنییان ژێر ١٥ ساڵ بووە.

بەشێوەی گشتی لە ٩ مانگی سەرەتای ساڵی ٩٩دا، ڕێژەی ٢٣ هەزار و ٧٩٧ هاوسەرگیری بۆ کچانی ١٠ هەتا ١٤ ساڵە و ١٤ هاوسەرگیری بۆ کوڕانی ژێر ١٥ ساڵ تۆمار کراوە و هەر لەو ماوەدا ٥٢٢ کچی ١٠ هەتا ١٤ ساڵە جیا بوونەوە.

بە وتەی کارناسان هۆکاری منداڵ هاوسەری لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ یاسای بنەڕەتیی ڕێژیم و کولتوور و بارودۆخی کۆمەڵگا.