کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ شەهیدان پەیمان نوێ دەکرێتەوە

12:12 - 11 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات لە کوردستان، به بۆنەی نزیکبوونەوەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بە شێوەی جۆراجۆر، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی ورمێ و شنۆ، لە ناوچەی دەشتەبێڵ و گوندی قاسملوو، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا، بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ڤییەن، به بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت به حیزبی دێموکرات، تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران مەحکووم دەکەن.

٣٠ ساڵ لەمەوبەر، تێرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەسەر مێزی وتووێژدا، دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانیان تێرۆر کرد.