کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ ڕێبازی دوکتور "شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی پەیمان نوێ کرایەوە

11:50 - 27 خەرمانان 2721

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە کیژ و کوڕە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی "میکۆنووس" لە شار و گوندەکانی کوردستان بە شێوازی جیاواز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

پێشمه‌رگه‌كانی‌ شار لە "سه‌قز" به‌بۆنه‌ی‌ ٢٦ی‌ خه‌رمانان به‌ ڕۆژی‌ ڕووناک ئاڵای‌ "كوردستانـ"ـيان له‌ به‌رزاییه‌كانی‌ پاركی‌ "كه‌وسه‌ر" هه‌ڵكرد کە بوو بەهۆی خۆشحاڵیی‌ خه‌ڵک.

له‌ "سنه" لاوانی شۆڕشگێڕ بۆ پەیمان نوێکردنەوە‌ به‌بۆنه‌ی‌ ٢٦ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی‌ شه‌هیدبوونی‌ دوكتور "شه‌ره‌فكه‌ندی"‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌شێک له‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغی‌ تێدا به‌ڕێوه‌ چووه‌ بریتییه‌ له‌: "چەم کەرسی، جادەی گەنمان، وروودیی حەسەن ئاوا و ئاویەر".

لە "بانە" شۆڕشگێڕانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی "میکۆنووس" لەڕێگاکانی "چیچۆران، کەریم ئاوا، بۆیەن، ئەنجیلە، سورێن، ئاربابا و پیرموراد" هەروەها لە هەندێک شەقامی نێو شار و شوێنە گشتییەکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە شارۆچکەی "ڕەحیم خان" سەر بە شاری "بۆکان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

هاوکات شۆڕشگێڕانی دێموکرات لە کێوی "تەرەغە، مەنبەعی ئاو" و زۆربەی گوندەکانی ناوچەی "فەیزوڵڵابەگیـ"ـی شاری بۆکان چالاکیی بەرینی تەبلیغی کراوە.

لە "دزەی مەرگەوەڕ"لاوانی دێموکرات بۆ مەحکوومکردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە "پیرانشار" قارەمانانی دێموکرات بۆ چەندەمین جار لەو شاره و گوندەکانی دورووبەری بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لاوانی دێموکرات "سەلاسی باوەجانی" لاوانی شۆڕشگێڕ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی "میکۆنووس" نوێ کردەوە.

لە "مەهاباد" ڕۆڵەکانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە گوندەکانی ئەو شارە بە شیوەیەکی بەرین چالاکییان بەڕێوە برد و بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی تارانیان مەحکووم کرد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات "تەنگیسەر" بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان چالاکیی تەبلیغی ئەنجام دراوە.

قارەمانانی "نییەر" لاوانی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی "میکۆنووس" چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

لاوانی شۆڕشگێڕ لە "پاوە" بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان چالاکیی تەبلیغی ئەنجام دراوە.