کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی "میکۆنووس" پەیمان نوێ کرایەوە

12:54 - 25 خەرمانان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سنە"ی خوێناوی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی "میکۆنووس" لە چەندین گوند و هەروەها نێو شاری "سنە" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لەو چالاکییەدا پوستێر و تراکتێکی زۆری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکرات بڵاو کراوەتەوە و تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کردووە.

لاوانی شۆڕشگێڕ لە "سنە" لەبەردەم ئیداری ئیتلاعاتی ڕێژیمی چالاکییان ئەنجام داوە. هەروەها لە "قوروچای و نایسەر" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لاوانی شۆڕشگێڕ لە "پیرانشار" بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان  لە شار و گوندەکانی ئەو شارە بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لاوانی دێموکرات لە گوندی "بێکۆس" سەر بە "بەری مێرگان" چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە. هەروەها بۆ ڕێزگرتن لە شەهید "عوسمان مستەفاپوور" وێنەی ناوبراویان لە ئاستی شاردا بڵاو کردووەتەوە.

لە "شنۆ" لە گوندەکانی "چەپەراوێ و حەسەن نووران" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە "مەهاباد" قارەمانانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی "میکۆنووس" لە "گوێکتەپە" و نێو شاری "مەهاباد" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە "بانە" و "دەزی مەرگەوەڕ" چالاکی تەبلیغیی بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان بەڕێوە چووە.