ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەووە.
بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، تێکۆشەرانی دێموكرات له بوكان، بە جامانە و وێنەی ڕێبەرانی شەهید و ئارمی حیزبی دێموکرات سەردانی بنەماڵە شەهیدەکانیان لە شار و گوندەکان کردووە.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنى شەهيدبوونى فەرمانده ''وەستا ئەحمد'' له گوندی ''قوڵقوڵه''، لەگەڵ ڕێبازى شەهيدان پەيمانيان نوێ كردەوە.
بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە نیشانەی ڕێزگرتن لە خەبات و فیداکاریی سەرجەم شەهیدانی کوردستان، چالاکی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.