کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کۆساڵان پەیمان نوێ کرایەوە

11:52 - 17 پووشپەڕ 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "ئاویەر"ی سنە و گوندی "بۆڕیەر" لە شوێنی شەهیدان "کاوە جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا وێنەی شەهیدان "سەرکەوت و کاوە" وێڕای گوڵ و جامەنە بڵاو کراوەتە و پەیمان لەگەڵ ڕێبازیان نوێ کراوەتەوە.

 لە دوای ڕاگەیاندنی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات تێمێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان بۆ مەئمووریەتی حیزبی گەڕانەوە نێوخۆی وڵات.

ئەو تیمە دوای ئاشکرابوونی لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران تووشی شەڕ دەبن و دوای ٩ ڕۆژ شەڕ و دەرگیری قارەمانییەتییەکی مێژوویی دەخولقێنن و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبن.

ڕۆژی ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە گوندی "بۆڕیەر" شەهید "کاوە و سەرکەوت" شەهید دەکرێن.