کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماددە سڕکەرەکان لە لایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بڵاو دەکرێنەوە

13:00 - 28 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران، هەموو جۆرە ماددە سڕکەرێک لە کوردستان و ئێراندا بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە سنووری شاری بانە دوای شناسایی چەندین مۆرەی بڵاوکەرەوەی ماددە سڕکەرەکان کە لە لایەن ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بۆ فریودانی بیروڕای گشتی هێرشیان کردە سەر ئەو مۆرانەی خۆیان.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته، ٤ هەزار دانە حەب لە جۆری ماددە سڕکەرەکان دەستی بەسەردا گیرا، کە ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بۆ فریودانی خەڵک، ئەو مۆرانەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

باند و گرووپەکانی سەر بە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بە یارمەتیی بنکە و ناوەندەکانی سەر بەو ڕێکخراوەیە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن.

ڕێژیمی ئێران بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و بە ناوی شەڕ دژی ماددە سڕکەرەکان، ماوە ماوە باند و گرووپەکانی خۆی دەستبەسەر و دواتر ئازادیان دەکات.

وڵاتی ئێران گەورەترین شوێنی تڕانزیتی ماددە سڕکەرەکان لە جیهاندایە و یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین بەکارهێنەری هەیە.