![](/content/upload/1/news/48724_w920.jpg)
''مارک دوبوویتێز'' بەڕێوەبەری دامەزراوەی داکۆکی لە دێموکراسی لە واشنتۆن لە تویتێری خۆیدا نووسیویەتی: ''ئەمڕۆ شەممە گەشبینم. ڕێژیمی ئێران نایاسایی، بێ ئەخلاق و بێ داهاتووە''.
ناوبراو وتوویەتی: ''ئاشکرایە که ئەم ڕێژیمە فڕێ دەدرێتە زبڵدانی مێژووەوە''.
دەوڵەتی داهاتووی ئامریکا پاڵپشتی لە شۆڕشێکی ئاشتیخوازانە لە ئێران دەکات. توندوتیژی و شەڕ لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە قازانج نییە.
''مارک دوبوویتێز'' وتوویەتی: "گوشار دژی ئەم ڕێژیمە و پاڵپشتی لە خەڵکی ئێران، ڕێگایەکی چارەسەرە".
دوبوویتێز پێشتریش باسی لەوە کردبوو: "خەڵکی ئێران لەگەڵ ئێمەدان و دوای ٤ دەیە سەرکوت، دەیانهەوێت لە دەستی ئەم ڕێژیمە ڕزگاریان ببێت و ئێمە دەبێ بە هەر شێوازێک کە بتوانین، ئازادی و دێموکراسی بۆ ئێران ببەین و ئەمە خزمەتێکیشە بە ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا".