کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماسییەکی زۆر بەهۆی کەمیی ئاو و بەرپرسانی نەشیاو، لە "قەسری شیرین" لەنێو چوون

12:07 - 21 پووشپەڕ 2722

بەپێی وێنەیەکی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی بەخێوکردنی ماسیی گەرماویی "قەسری شیرین"، بەهۆی کەمیی ئاو، ماسییە گەرماوییەکانی ئەو شارە لەنێو چوون.

باس لەوە دەکرێت کە بەهۆی کەمیی ئاوی چۆمی "ئەلوەند" و هەروەها کەمتەرخەمیی بەرپرسان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماسییەکی زۆر لە "قەسری شیرین" لەنێو چوون.

لەلایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی کە لەو ڕێگەیەوە داهاتێکیان دەست دەکەوت، تووشی زیانێکی بەربڵاو بوون.

 بەپێی ئاماری سالی ٩٨، ئەو شارە لە ئاستی کوردستان و ئێران پلەی یەکەمی لە بواری بەخێوکردنی ماسیی گەرماودا هەیە کە هەر لەو ساڵەدا ٤ هەزار و ٢٠٠ تۆن ماسی بەرهەم هاتووە.