کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مافی کەمینە مەزهەبییەکان لە ئێران پێشێل دەکرێت

12:16 - 23 بانەمەڕ 2721

"ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر بارودۆخی ئازادیی ئایین لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕایگەیاندووە کە ئێران مافی کەمینە مەزهەبییەکان پێشێل دەکات.

"بلینکێن" لەو ڕاپۆرتەدا باسی لەوە کردووە کە وڵاتی ئێران لەسەر سنووردارکردنی مافی کەمینە مەزهەبییەکانی وەک:"دەروێشەکان، بەهاییەکان، مەسیحییەکان، جوولەکەکان و زەرتۆشتییەکان بەردەوامە.

ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە ئازادیی مەزهەب مافی هەر مرۆڤێکە و هەر کەسێک دەبێت ئەو مافەی هەبێت.

"بلینکێن" هەروەها وتوویەتی لە ئێستادا ٥٦ وڵاتی جیهان هەن کە سنوورێکی زۆر بۆ ئازادیی مەزهەب دادەنێن.