کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مافیای پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان لە ئەمساڵدا پێداگری دەکەن

17:48 - 13 خەرمانان 2721

لەحاڵێکدا مافیایەکی پشتی دەسەڵات لەسەر پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم پێداگری دەکەن بۆ ئەوەی لە ئەمساڵدا قوتابخانەکان بکرێنەوە ڕەوتی پێکوتە لێدان لە کوردستان و ئێران زۆر بە لاوازی دەڕواتە پێش و بەشێکی زۆر کەم لە خەڵک پێکوتە کراون و ئەو بابەتە مەترسی گیانی هەیە و هەڕەشەیەکە بۆ سەر تەندروستی قووتابی و بنەمالەکانییان.

"عەلی ڕەزا ڕەیسی" وتەبێژی ناوەندی پێشگرتن لە کۆرۆنای ڕێژیمی ئێران، بڵاوی کردووەتەوە کە خوێندنی ئەمساڵ  بە شێوەی حزووری دەبێت. بە وتەی ناوبراو تەنیا ئەو منداڵانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە پێکوتەیان لێ دەدرێ.

بەهۆی کەڵەکەبوونی حەشیمەت لە ناوچە هەژارنشینەکان و دوو شیفت کارکردن لە قوتابخانەکاندا، ووتابیان ناتوانن مەودای کۆمەڵایەتیی بپارێزن و ئەو هۆکارە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری کۆرۆنا.

ئیستاکە گرینگترین بابەتی ڕۆژ لە کوردستان و ئێراندا هاتنی کۆرۆنای "لامبۆد"ە کە گیانی زۆرێک لە کەسانی تەمەن ١٠ هەتا ٢٠ ساڵی ئەستاندووە.

مافیاکانی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم کە لە ساڵانی ڕابردوودا توانیبوویان لەلایەن قوتابیەنەوە پارەیەکی زۆری مانگانە کۆ بکەنەوە بە سامانێکی زۆر گەورە گەیشتبوون.

ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا دەرخەری ئەوەیە کە گیانی هاووڵاتیانی بۆ گرینگ نییە.