کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مافەکانی کەمئەندامان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامییەوە پێشێل دەکرێت

09:44 - 14 سەرماوەز 2721

کەمئەندامان لە ئێران بەگشتی و لە کوردستان بەتایبەتی لەگەڵ کێشەگەلێکی زۆر بەرەوڕوون و مافەکانیان لەلایەن ڕێژیمەوە پێشێل دەکرێت و یاسای دامەزراندنیان جێبەجێ ناکرێت.

لەلایەکی ترەوە ڕێژەیەکی کەم لە کەمئەندامان لە فەرمانگە خۆشبژێوییەکان ناویان وەکوو خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمار کراوە و مانگانە هاوکارییەکی کەمیان دەکرێت. ئاستی هاوکاریی ڕێژیم هێندە کەمە کە کەمئەندامان پێویستییەکی زۆریان بە هاوکاریکردنی خەڵکە.

کەمئەندامانی کوردستان ڕەخنەی توندیان لە ڕێژیمی ئێران هەیە و باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم یاسای دامەزراندنیان جێبەجێ ناکات. هاوکاریی مانگانەیان زۆر نییە و کەرەستە تایبەتەکانیان بۆ دابین ناکرێت.

بەپێی یاسا دەبێ ٣ لەسەدی ئەو کەسانەی کە لە دامودەزگا دەوڵەتییەکان و کەرتی تایبەت دادەمەزرێن، تایبەت بکرێت بە کەمئەندامان، بەڵام ئەو یاسایە جێبەجێ ناکرێت و زۆریان ناچارن کاری دیکە بکەن.

کەمئەندامان لەنێو شارەکانیشدا لەگەڵ چەندین کێشە بەرەوڕوون و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم خزمەتگوزاریی تایبەتیان بۆ دابین ناکات.