کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مام "بارام مینبەری" کەسایەتییەکی خۆشناو لە سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد

18:05 - 14 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕ مام "بارام مینبەری" کەسایەتییەکی خۆشناو و کوردپەروەر لە سنە کۆچی دوایی کرد.

مام "بارام مینبەری"  ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لەدایک بووە و دوای تەمەنێک پڕ لە شانازی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە گۆڕستانی "بەهەشتی محەممەدی" لە سنە بە خاک سپێردرا.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦١ هەتا ساڵی ١٣٧٠ هەتاوی لە گوندی نییەر سەرقاڵی کار و ژیانی خۆی بووە. ، یەکێک لەو کەسانە بووە کە یارمەتیدەری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە. پیاوێکی کۆردپەروەر، خەڵکی و قسەخۆش بوو.

کاک بارام چەندین جار لەلایەن سپای پاسدارانەوە بانگهێشت کرا بۆ هەر جاریش ئازار و  ئەشکەنجەی زۆریان دەدا.

لە ئێتلاعاتی کامیاران پرسیاری لێ دەکەن پێت خۆشە "نەریمان" واتا کوڕە پێشمەرگەی بکۆژرێت یا خۆت؟ ئەویش پێیان دەڵێت ئەگەر راستیتان دەوێت پێم خۆشە گولـلەی دوژمن لە تویڵم دات بەڵام پێڵاوی کۆڕە پێشمەرگەکەم توزی لێ نەنیشێ".

ئەو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە گەلەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری و ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.