کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا "بەهائەدین نووری" کۆچی دوایی کرد

10:43 - 12 سەرماوەز 2720

مامۆستا "بەهائەدین نووری" سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا بەهۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو نووسەر، سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق ساڵی ١٩٢٧ی زایینی لە گوندی "تکیە" سەر بە بەخشی "قەرەداغ" لە پارێزگای "سێلمانی" لەدایک بووە. ساڵی ١٩٤٦ی زایینی پەیوەست بووە بە حیزبی شیوعی و لە ساڵی ١٩٤٩ هەتا ١٩٥٣ سکرتێری ئەو حیزبە بووە.

ناوبراو بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری سیاسی و ئازادیخوازی ساڵی ١٩٥٣ی زایینی لەلایەن ڕێژیمی "بەعس" دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرا. دواتر  ئەو حوکمە بەهۆی گوشارە نێودەوڵەتییەکان هەڵوەشاوە.

"نووری" ساڵی ١٩٩٤ی زایینی "بزووتنەوەی دێموکراسیخوازانی کوردستانـ"ـی دامەزراند. ناوبراو جیا لەوەیکە سیاسەتمەدارێکی بە توانا بوو، کاری وەرگێڕانیشی دەکرد و نووسەرێکی زۆر باشیش بوو.

ناوبراو لە بیرەوەرییەکیدا باسی ئەوە دەکات چۆن دوکتور "قاسملوو"ی ناسیوە و دوکتور "قاسملوو" یارمەتیی پێداون.