کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا "حەسەن شیوەسەڵی" سپاسنامەیەکی ڕوو لە حیزبی دێموکرات بڵاو کردەوە

12:23 - 18 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامی ڕێبەریی حیزب و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان، مامۆستا "حەسەن شیوەسەڵی" بەنیسبەت یەکەمین ساڵیادی ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز، وەک ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب، سپاسنامەیەکی ڕوو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کردەوە.

مامۆستا "حەسەن شیوەسەڵی" تێکۆشەری ناسراو و دێرینی کوردستان و ئەندامی ئیفتخاریی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات، لە پەیامێکی دەنگیدا ڕوو لە حیزبی دێموکرات، ئەندامانی ڕێبەرایەتی، سەرجەم ئۆرگانەکانی حیزبی دێموکرات، کادر و پێشمەرگەکانی کوردستان، کەمئەندامانی کوردستان و ئەندام و لایەنگرانی حیزب، سپاسی خۆی بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی ١٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب لە لایەن ناوەندی سیاسییەوە دەربڕی.

ناوبراو لەم پەیامەدا بڵاوی کردووەتەوە، بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز و پێداگرتنەوەی ڕێبەرایەتیی سەربەرزی حیزبی دێموکرات لەسەر بە فەرمی ناساندنی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی شەرعی و یاساییی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاس و ڕێزی بێ پایانم بۆ هەموو لایەک هەیە و ئاواتەخوازی ساغی و سڵامەتی و پارێزراوبوونتانم.

سڵاو و حورمەتی دووبارە بۆ هەموو لایەکتان

ماڵباتی حەسەن شیوەسەڵی

١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی