کەسایەتی نیشتمانپەروەر و مامۆستای ئایینی مامۆستا مەلا "عەبدوڵڵا ئاچاک" لە بۆکان بەهۆی نەخوشی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا "عەبدوڵڵا" لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران یەکێک لەو مامۆستا ئایینییانە بوو کە بە کردەوە و بە وتاردان پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای میللی دێموکراتیکی گەلی کورد دەکرد.
ناوبراو لە وتارەکانیدا خەڵکی هان دەدا کە پەیوەست بە شۆڕش بن و بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆیان دەست لە خەبات هەڵنەگرن.
مامۆستا پێشنۆیژی مزگەوتی حەزرەتی "محەممەد و قودسـ"ـی "میراوا"ی "بۆکان" بوو.
بەشیکی زۆری لاوانی "مێراوا"ی "بۆکان" لە لای مامۆستا فێری زمانی کوردی ببوون.
چەندین جار ئیتلاعاتی بۆکان هەرەشی لە مامۆستا کردبووە کە لە خوتبەکانیدا باسی کوردایەتی نەکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.