کوردستان میدیا: بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی پیرانشار، نەغەدە و شنۆ، لە پەیامێکدا، بەڵێنیی درێژەدان و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی ڕێبەری نەمری گەلەکەمانیان، نوێکردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەکوو بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی پیرانشار، نەغەدە و شنۆ، لە ئێوارەی سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی گەورە سەرکردەی ڕێبەرمان، شەهید دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێ "عەبدوڵڵا قادری ئازەر"، لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بەڵێن و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا سەر وەفادار بەم ڕێگە پڕ لە شانازییە بین و لە بوارە جیاجیاکانی خزمەت بە گەل و نیشتمان، لە هیچ کەند و کۆسپێک نەسڵەمینەوە و لە گۆڕەپانی خەباتدا، سەر لە پێناوی ڕێبازە سەوزەکەی دوکتور قاسملووی هەمیشە زیندوو بین.
سەرکەوێ خەباتی میللی- دێموکراتیکی گەلی کورد، بە ڕێبەرایەتیی حیزبە خۆشەویستەکەی دوکتور قاسملووی نەمر.
مردن و نەمان بۆ سیستمی تێرۆریست و کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی.